بافڵ جەلال تاڵەبانی لهگهڵ وهزیرى دهرهوهى كوهیت كۆبوهوه

سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وهزیرى دهرهوهى كوهیت | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهگهڵ وهزیرى دهرهوهى کوەیت كۆبوهوه و رایگهیاند، پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت و هەنگاوەکان لەچوارچێوەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدرێژەی دیدارەکانیدا لە پەراوێزی سێهەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ عهبدوڵا عهلى ئهلیهحیا، وهزیرى دهرهوهى کوەیت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاریکاریی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا نوێترین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە و رایگەیاند، “پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت و هەنگاوەکان لەچوارچێوەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بێت”. وتیشی: “ئەرکی هەموولایەنەکانە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و رێگریی لە فراوانبوونی گرژییەکان بکرێت”.
لەبەرامبەردا عەبدوڵا عهلى ئهلیهحیا، وهزیرى دهرهوهى كوێت وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە پاراستنی ئاسایشی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و کوەیت لەسەردەستی سەرۆک مام جەلال گەشەی پێدرا، ئێمە بە پێزانینەوە لەو رۆڵە مێژووییە دەڕوانین، ئێستاش خۆشحاڵین لەسەر دەستی بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژە بەو سیاسەتە حەکیمانەیە دەدرێت و ئێمەش پاڵپشت و هاوکارتان دەبین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


