عێراق بووه شه‌شه‌مین وڵاتى عه‌ره‌بى بۆ هه‌رزانى نرخى گۆشتى سوور

بازاڕى گۆشتفرۆشان له شارى سلێمانى | فۆتۆ: تێبین ژین بۆ SNN
SNN
عێراق له پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاته عهرهبیانهدایه كه نرخى گۆشت تێیدا هه‌رزانه و له ریزبه‌ندى جیهانیشدا له پله‌ى 53دایه.
به‌پێى ریزبه‌ندى جیهانيى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه نرخى گۆشت تێیاندا هه‌رزانه به‌پێى پێوه‌رى نیمبۆ، عێراق له‌دواى فه‌ڵه‌ستین، سعودیه، میسر، ئه‌رده‌ن و تونس له پله‌ى شه‌شه‌م دێت له‌ڕووى هه‌رزانى نرخى گۆشتى سوور تێیدا، به‌و پێیه‌ى نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى سوور ته‌نیا 11 دۆلاره.
هاوكات به‌پێى پێوه‌ره‌كه، عێراق پله‌ى 53ى گرتووه له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌كۆى 95 وڵات.
له‌سه‌ر ئاستى جیهان سویسرا پله‌ى یه‌كه‌مى گرتووه له‌ڕووى به‌رزى نرخى گۆشتى سوور كه 55 دۆلاره بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك، هاوكات نه‌یجیریاش هه‌رزانترين نرخى بۆ گۆشتى سوور داناوه كه ته‌نیا دوو دۆلاره.
دانانى عێراق له ریزبه‌ندى شه‌شه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌كاتێكدایه، له ئێستادا نرخى گۆشتى سوور له هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكه له عێراق بۆ 24 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له پارێزگاكانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق له‌نێوان 14 بۆ 15 هه‌زار دیناردایه.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش



