یۆرۆپۆل گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی کۆچبەرانی لە کەناڵی ئینگلیز هەڵوەشاندەوە

0
568

SNN

یۆرۆپۆل یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی قاچاخچێتی کۆچبەرانی لە سەرتاسەری کەناڵی ئینگلیز هەڵوەشاندەوە، جگە لە سەرۆکی تۆڕەکە و چوار رێکخەریان 19 کەسی تریان دەستگیرکردووە.

دەزگای پۆلیسی ئەوروپا “یۆرۆپۆل” ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم کارەیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتردا هاتووە کە بەهاوکاری پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنساو بەلژیکا ئەنجامدراوە و توانیویانە سەرکەوتووانە تۆڕەکە هەڵبوەشێننەوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، تۆڕە تاوانکارییەکە بەتێکڕا 50 کۆچبەر لەناو بەلەمێکدا دادەنێت کە لەباشترین حاڵەتدا 10 کەس لەخۆدەگرێت، بۆ ئەم کارەشیان بۆ هەر کۆچبەرێک نزیکەی هەزار بۆ 3 هەزار یۆرۆ (1081-3242 دۆلار) لێوەردەگرێت.

هاوکات، سەرەتای مانگی شوبات، دەزگای پاسەوانی سنور و کەناراوەکانی ئەوروپا، رایگەیاندبوو، کۆچی نایاسایی لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە مانگی کانوونی دووەمدا زیاتر لە10 هێندە زیادیکردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this