لیستى مووچه‌ى، مووچه‌خۆرانى سلێمانى به عه‌ره‌بى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كرا

شاری سلێمانی
SNN
لیستى مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى پارێزگاى سلێمانى به زمانى عه‌ره‌بى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێت بۆ به‌غدا.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به نووسراوێكى فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ى لیستى مووچه‌یان بۆ بنێرن تاوه‌كو بتوانن مووچه‌ى مانگى شوبات دابینبكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ى گشتى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “له رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوه‌وه لیستى مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى پارێزگاى سلێمانى به زمانى عه‌ره‌بى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم كراوه تاوه‌كو راده‌ستى به‌غدا بكرێت”.
SNNى ئه‌وه‌شى زانیوه، “به‌هۆى داواكارییه‌كه‌ى حكومه‌تى ناوهندیيهوه ئه‌م مانگه فه‌رمانگه‌كان ناچاربوون خۆیان وردبینى بۆ لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بكه‌ن و راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى بكه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌كان”.
ناردنى لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه كه رۆژى دووشه‌ممه 26ى شوبات، لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق میواندارى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراقى كرد و له‌باره‌ى پرسه‌كانى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم و دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى گفتوگۆیان كرد.
له‌میانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق وتى: “ئه‌مه كۆتا مانگه كه پاره‌ى مووچه ده‌نێرین، چونكه له مانگى ئازاره‌وه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه دابه‌شده‌كرێت”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4 hours لهمهوپێش


