وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەینەوە

SNN-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ چوار ملیۆن بەرمیل دەبێت لە رۆژێکدا، واتا تاوەکو نیوەی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دوای مانگی حوزەیرانەوە بەمەبەستی پشتگیریکردنی سەقامگیری بازاڕ بەشێوازێکی لەسەرخۆ دەستدەکەنەوە بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق پێشتر لە مانگی نیسانی ساڵی 2023دا کەمکردنەوەیەکی دیکەی لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 211 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا راگەیاند و ئەم کەمکردنەوەیە تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



