“هەریم مافی خۆیەتی زانیاری لەسەر هیزە ئەمنییەكان نەداتە شوێنی دیكە”

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر هەرێم لیستی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی جیاكردبێتەوە و وردەكاری لیستی سەربازی نەدابێتە بەغدا ئەوە كارێكی ئاساییە و هەرێم مافی خۆیەتی لەسەر هێزە ئەمنییەكان نەداتە شوێنی دیكە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات وەزیری دارایی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر لیستەكە دەدات.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا دیار نییە كە وەزارەتی دارایی هەرێم دوو جۆر لیستی مووچە خۆرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغدا كردبێت، بەجۆرێك لیستی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی جیاكردبێتەوە، لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر وەها كارێكی كردبێت زۆر ئاساییەو هەرێم مافی خۆیەتی زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییەكان نەداتە شوێنی دیكە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: كە وەزارەتی دارایی تەنها وردەكاری فەرمانبەرانی شارستانی ئاراستەی بەغدا كردووە و لیستی فەرمانبەران و ئەفسەرانی سەربازی تەنها بە ژمارە و بڕی مووچەكانیان دیاریكردووە و ئاراستەی بەغدا كردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام وەزیری دارایی عێراق پێداچوونەوە بەو ڕاپۆرتانەدا دەكات كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت بە وردبینی لیستی فەرمانبەران ئامادەكراوە، بۆیە وەزیری دارایی عێراق بۆخۆی بریاردەدات ئاخۆ تەنها پارەی فەرمانبەرانی شارستان بنێرێت یاخود سەرجەمی بنێرێت.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
12 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
12 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
13 hours لهمهوپێش



