“هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقمان بانگهێشتی پارێزگای هەڵەبجە كردووە”

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێورەسمی یادكردنەوەی 36 ساڵەی توانانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كردووە بینە هەڵەبجە و بەشداری ڕێوڕەسمەكە بكەن، جەختیش دەكاتەوە كە ئەمساڵ زیاتر یادكردنەوەی هەڵەبجە بە زانستی دەكرێت و لە زانكۆی هەڵەبجە چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن.
شاهین حەمەڕەزا، جیگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی یادی 36 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرەوكۆتایی ڕۆشتوون و بەرپرسانی حكومی و سەرۆكی حزب و لایەنە سیاسییەكان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان خۆیان خاوەنی دۆسیەكەن و پێویست ناكات بەتایبەت بانگهێشت ئاراستەی هیچ بەرپرسێك بكەین بەڵكوو پێمان خۆشە بۆخۆیان بێنە هەڵەبجە و بەشداری یادەكە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، ئێمە بە نوسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆككۆمار و سەرۆکوەزیران و هەروەها سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كردووە لە 16/3 بێنە هەڵەبجە و بەشدارییادەكە بكەن، بەڵام دیار نییە تا ئێستا كام لەو بەرپرسانە دێنە شارەكە و بەشداری یادەكەدەكەن.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەجۆرێكە لەكاتژمێر نۆ-ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 16/3 لە مەزاری شەهیدانی كیمیاباران ڕێوڕەسمی یادی 36 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستپێدەكات و تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدانی شارەكە دادەنرێت، پاشان لە زانكۆی هەڵەبجە چەند پانێلێكی تایبەت بە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و مەبەستمان یادەكە بە زانستی بكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
2 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
2 hours لهمهوپێش



