ئــــەو پیاوەی 70 ساڵ لەناو سییەکی دەستکردا مایەوە کۆچی دوایی کرد

SNN
پۆڵ ئەلیکساندەر ئەو پیاوەی هەر لە منداڵییەوە و بەهۆی ئیفلیجییەوە، زیاتر لە 70 ساڵ لە سییەکی ئاسنیندا ژیا، کۆچی دوایی کرد.
پۆڵ لە ساڵی 1952 و لە تەمەنی شەش ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانەوە ئیفلیج بوو، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بە سییەکی ئاسنینی میکانیکی زیندوو هێڵرایەوە، ئەو تا کۆتایی ژیانی بە نازناوی “ئەو پیاوەی سیی ئاسنی هەیە” تا کۆتایی ژیانی لەناو ئەم سییە دەستکردە ژیا، پۆڵ لەناو ئەو سییە میکانیکیەدا نەیدەتوانی بجوڵێت، بەڵام بە دەم وەڵامی تەلەفۆنی دەدایەوە و بە بەکارهێنانی قەڵەمێک کە بە ددانەکانی فشاری دەخستە سەر دەینووسی یان تایپی دەکرد.
ناوبراو کە لەدایکبووی ساڵی 1946ی تەکساسی ئەمریکایە، یەکێک بوو لەو منداڵە زۆرانەی کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ئیفلیجی منداڵان لە ئەمریکا لە ساڵانی 1950 لەناو ئامێرێکی ئاسنیدا دانران، دواتر چووە زانکۆ و بڕوانامەی یاسایی بەدەستهێنا، بەڵام هەرگیز نەیتوانی سییە ئاسنییەکانی بەجێبهێڵێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
3 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
3 hours لهمهوپێش



