” ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغدا بکەین، چونکە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی هەیە”

مووچە
سەرچاوەیەکی حکومی: ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغدا بکەین، چونکە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی هەیە
هەرچەندە حکومەتی هەرێم دەڵێت سەرجەم داتا و زانیاری پێویستیان تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی حکومەتی ناوەندی کردووە، بەڵام سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغداد بکەن، چونکە مەترسی بۆسەر “ئاسایشی نیشتیمانی” هەیە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،” ئێمە ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغداد بکەین، چونکە مەترسی هەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی، حکومەتی عێراق خۆی لیستی حەشدی شەعبی لەلا نییە، ئیتر ئێمە چۆن لیستی سەربازی دەنێرین.”
وتیشی،” ئەگەر هەر ناچار بین، ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بنێرین، بەڵام سەرجەم لیستی سەرجەم سلکە سەربازییەکان بە هیچ جۆرێک ئامادە نین ڕادەستیان بکەین.”
رۆژی چوارشەممە 13-3-2024، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی ئازار ئەگەر هەژماری بانکی نەبێت مووچە نانێرێت.
دوای کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
“ئهو پارهیهى كه بهغدا ناردوویهتى بۆ مووچه نهقسى زۆره و بڕى 300 ملیارى كهمه، له ئێستادا مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهگهڵ سهرۆكوهزیرانى عێراق لهسهرخهته بۆ ئهوهى تهواوى پارهكه بنێردرێت بۆ مووچه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
6 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
6 hours لهمهوپێش