دادگای فیدراڵی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلادەکاتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی پرسی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.
بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، رۆژی 17ی ئازارى 2024، دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەم پرسەش لەلایەن نۆ هاووڵاتییەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە.
هاوکات، لە سکاڵاکەدا داواکراوە، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەموارکراوی فیدڕاڵی وەکو خۆی، بەتایبەت ماددەکانی (6، 7، 8 و 9)ـی یاساکە، لەگەڵ ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەو پرسەوە کۆتا دانیشتنی لە 25ی شوباتدا بوو تاکو حکومەتی هەرێم خۆی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، وابڕیارەیشە 17ی ئازار دادگای فیدراڵی پرسەکە یەکلابکاتەوە.
بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم، لە ساڵى 2016 ەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بیانووى قەیرانى دارایی پلەبەرزکردنەوەى ڕاگرتووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
8 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
8 hours لهمهوپێش



