
ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، وه‌زیرى دارایی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) به‌كاربهێنێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
دوێنێ چوارشه‌ممه 14ى ئازار، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى شوباتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى و رێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى به‌مه‌به‌ستى بهنیشتيمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرا.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى وه‌زیرى دارایی عێراق له‌باره‌ى پێشنیارى به‌كارهێنانى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووه به SNNی راگەیاند، “وەزیری دارایی عێراق دڵنیاییدا لەوەى، بەهیچ جۆرێك پێشێلی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناكات و كاربە پرۆژه‌ى (هەژماری من) ناكات بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵكو كاربە هەژمارێك دەكەن كە لە بانكە فیدراڵییەكانی ڕەشید یان ڕافیدەین دەركرابێت، بۆیە بۆ مووچەی مانگی ئازار دەبێت هەژماری بانكی لەو دوو بانكە فیدراڵییە كرابێتەوە بۆ فەرمانبەران، پاشان مووچە رەوانە دەكەن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، هۆكارى نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان چییه؟ د. نه‌رمین مه‌عروف، وتى: “ئەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقه‌وه بۆ حكومەتی هەرێم نێردراوە بەگوێرەی ئەو لیستە بووە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە، وەزارەتی دارایی عێراقیش تەنیا پارەی ئەو فەرمانبەرانهى ناردووە كە لە لیستەكەدا بەوردی ناو و ناونیشانیان دیاریكراوە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ” بڕی ئەو 618 ملیار دینارەی لە مانگی كانونى دووه‌مى ئەمساڵدا بۆ هەرێم نێردرا لە خەرجی فیعلی دەركراوە پشكی هەرێم جیاكراوەتەوە، بەڵام بۆ مووچەی مانگی شوبات بەگوێرەی لیستەكەی هەرێم پارە رەوانە كراوە كە بڕەكەی زیاترە لە 560 ملیار دینار، هاوكات وەزیری دارایی جەختیشی كردووەتەوە كە هەركاتێك لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەناو و داتای تەواوەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت ئێمەش پارەی مووچەیان بۆ دەنێرین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
14 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
14 hours لهمهوپێش



