
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبیژی بەنزیخانەكانی شاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئیوارەی ئەمڕۆوە هەرسێ جۆرە جیاوازەكەی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی زیاتر هەرزان دەبن، بەجۆرێك بۆ هەرجۆرێكی بەنزین بڕی 25 دینار لە نرخەكەی دادەبەزێت بەهەمان كوالیتی پێشووتریان.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: وەك چاوەڕواندەكرا پاش هەوڵەكانمان توانیمان ئەمرۆ جارێكی دیكە نرخی بەرنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بۆ هەر لیتریك 25 دینار دابەزێنین و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو نرخانە كاریان پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەزاندنی نرخی بەنزین هەرسی جۆری نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر دەگرێتەوە، هاوكات هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزین بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین دەگەڕێتەوە لە سلێمانی.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینارە بووەوە بەڵام لە ئیوارەی ئەمڕۆوە دەبێتە 825 دینار و موحەسەنیش لە هەزار و 75 دینارەوە دەبێتە هەزار و 50 دینار و سۆپەریش لە هەزار و 225 دینارەوە دەبێتە هەزار و 200 دینار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
15 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
15 hours لهمهوپێش



