وەزارەتی ژینگەی عێراق لێكۆڵینەوە دەكات لەمانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی لیكۆڵینەوە لەمانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگە و ئاو هەوا و خاكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە تیمێكی تایبەتی وەزارەتی ژینگەی عێراق هاتوونەتە هەڵەبجە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، ئەوەش لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئەو تیمە هێندراونەتە پارێزگای هەڵەبجە.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر داوای ئیمە كە ئاراستەی (نزار ئامێدی) وەزیری ژینگەی عێراقمان كردبوو، ئەمڕۆ تیمێكی پسپۆڕی بواری لێكۆڵینەوە لە ژینگە لە بوارەكانی ئاو هەوا و خاك بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزیری ژینگە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لەسەر مانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تیمە پسپۆڕە لە ئەمڕۆوە دەستیان بە كارەكانیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لەسەر ژینگەی هەڵەبجە هاوكات تیمەكە هەموو ئەو كوچە و كۆڵان و شوێنانە دەپشكنن كە گومانی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیاییان لەسەر مابێت، دواتر تیمەكە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بە ڕاپۆرتێك ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە و لایەنەن پەیوەندیارەكانی دیكەی عێراق دەكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەچوارچێوەی گرنگیدانەكانی وەزیری ژینگەی عێراق بە سەوزكردن و پاكڕاگرتنی ژینگەی هەڵەبجە بڕیاریداوە بە دابینكردنی بڕی 30 هەزار نەمامی جۆراو جۆر بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەومەبەستەش لە سبەینێ وە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی 36 سالەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستدەكرێت بە چاندنی ئەو نەمامانە.
More News
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
7 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
7 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
8 hours لهمهوپێش



