له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ دوابڕیار لەسەر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى عێراق ده‌درێت

خولی عێراقی
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى تیپه به‌شداره‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه و بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه ده‌درێت.
كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى چوارشه‌ممه (3-6-2020) ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لهبارهگاى خۆیدا له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ر 15 تیپه بهشدارهكهى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراقدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خوله‌كه ئه‌نجامده‌دات، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بۆ نوێنه‌رانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن داخراودهبێت، پرس و راوێژ به‌یانه‌كان ده‌كرێت و راوبۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌دوایین بڕیارى ده‌سته‌كه وه‌رده‌گیرێت كه داوا لهتیپهكان كرابوو ئاماده‌كارى خۆیان بكه‌ن و ئه‌وان رۆژى (3-7-2020) خوله‌كه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى خراپیی بارودۆخى شاره‌كانى عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌گه‌ر و بڕیارى به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌بێت كه خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، سه‌باره‌ت به‌دوایین بڕیارى ده‌سته‌كه‌یان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خوله‌كه، د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى دواند و ئه‌میش وتى:” هه‌ر یانه‌یه‌ك ئازاده كێ ده‌نێرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆك بێت یان ئه‌ندام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه كارگێڕییه و له‌سه‌ر خوله‌كه‌یه ئه‌مجاره راهێنه‌ره‌كان بانگهێشت نه‌كراون، خوله‌كه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت، ده‌مانه‌وێ راوبۆچوونى ئه‌وانیش وه‌ربگرین تا بزانین ئێمه چ بڕیارێك بده‌ین، ئاراستهكردنهكهش وایه ئۆپشنێك هه‌یه به‌ره‌و پێشبڕكێیه‌كى بچووك و كورتكراوه بچین كه ئه‌ویش هه‌ر خزمه‌تى خوله‌كه‌ش ده‌كات بۆ ساڵى داهاتوو، له‌م رۆژانه بڕیار ده‌ده‌ین و له‌پاش ئه‌وه‌ش ئێمه خولێكى بچووكراوه ده‌كه‌ینه‌وه كه خولێكى ركابه‌ریی ده‌بێت بۆ دیارى كردنى ئه‌و تیپانه‌ى له‌خوله‌كانى سه‌ر ئاستى ئاسیا و عه‌ره‌بدا به‌شدار ده‌بن، ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راى خۆمان بۆ ئه‌وان باس ده‌كه‌ین و پاش گوێگرتن له‌وانیش بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسى خوله‌كه ده‌ده‌ین، ده‌بێت زوو بڕیاریش بده‌ین كه ئایا به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك بڕۆین، به‌ڕاستى ڤایرۆسه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ى كردووه و به‌لاى ئێمه‌وه ته‌ندروستى یاریزان و جه‌ماوه‌ر و راهێنه‌ر و هه‌موو لایه‌ك له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ئێمه به‌ره‌و پلانى بى (B) ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر كرا مانگى ئابى ئه‌مساڵ خولێكى بچووككراوه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام جارێ تا نه‌گه‌ینه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌كان ئه‌وه راناگه‌یه‌نین”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



