
وێنەی هێزە عێراقییەکان
SNN-عیماد جەباری
لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هێزەعێراقیەکان بۆ کێوماڵکردنی سنوری داقوق، سێ رفێندراو لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی داعش دۆزرانەوە.
لویس ئەفەندی قایمقامی قەزای داقوق بەوکالەت تایبەت بە snnی وت: “لەئەنجامی پێشڕەوی هێزە سەربازیەکان بەرەو وادی شای کە لەژێر دەستی ئەو گروپەدا بوو، سێ دیل ئازادکران کە پێشتر لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون”.
قایمقامی داقوق بەوەکالەت وتیشی، “یەکێک لە رفێنراوەکان ئامۆزامە و ماوەی مانگێکە رفێندراوە، دوو رفێندراوەکەی دیکەش لەعەشیرەتی لهێبن و خەڵکی داقوقن یەکێکیان دوو مانگ و ئەوەی دیکەش 10 رۆژە رفێندراون”.
راشیگەیاند :داعش بۆ ئازادکردنیان داوای پارەیەکی زۆری دەکرد بەڵام وا دیارە بەهۆی پێشڕەوی هێزە عێراقیەکانەوە فریای گواستنەوەیانی نەبوە بۆ ناوچەیەکی تر.
ماوەی سێ رۆژە هێزە سەربازیەکانی عێراق بەمەبەستی راوەدونانی چەکدارانی داعش ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەسنوری قەزای داقوق دەستپێکردووە.



More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


