
SNN-
سەرچاوە میدیاییە ئەمریکییەکان ئاشکرای دەکەن کە ناکۆکییەکی قووڵ و توند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پرسی ئێران سەریهەڵداوە، ئەمەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی “قورس و ئاڵۆز” لە نێوان هەردوولادا.
ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ و نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی توند و گرژدا، تاوتوێی هەوڵێکی نوێیان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. بەپێی سەرچاوەکان، نەتانیاهۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە دۆخێکی توندی تووڕەییدا بووە.
واشنتۆن و تاران بەرەو ڕێککەوتن؟
ئەکسیۆس ئاشکرای کردووە کە دۆناڵد ترەمپ بە نەتانیاهۆیی ڕاگەیاندووە کە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی “نامەیەکی نیازپاکی” دەکەن، کە بڕیارە لەلایەن واشنتۆن و تارانەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گرژییەکانی ناوچەکە واژۆ بکرێت.
سەرچاوەکان دەڵێن: “ترەمپ، نەتانیاهۆیی لە پڕۆسەیەکی دانوستاندنی خێرا ئاگادار کردووەتەوە کە تەنها 30 ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا باسی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکرێت، ئەمەش وەک هێڵێکی سوور بۆ ئیسرائیل سەرنج دەدرێت.”
نەتانیاهۆ دەچێتە واشنتن
ئەم هەنگاوە نوێیەی ئیدارەی ئەمریکا بووەتە هۆی نیگەرانی قووڵی تەلئەبیب. بۆ ڕێگریکردن لەم ڕێککەوتنە یان گۆڕینی مەرجەکانی، بنیامین نەتانیاهۆ بڕیاریداوە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەپەلە گەشت بکات بۆ واشنتن، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوو و بەپەلە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە چارەنووسسازە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
1 hour لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



