بۆ جارێکی دیکە عەباس عێراقچی و وەزیری ناوخۆی پاکستان کۆدەبنەوە

باڵیۆزخانەی پاکستان لە تاران رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی عەباقس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆی پاکستان کۆدەبنەوە و تاوتوێی پێشنیازەکانی پەیوەست بە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن.
باڵوێزخانەی پاکستان لە تاران ئهمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان دیدارێکی نوێی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی پەیوەست بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
هاوکات، سەرچاوەکان دەڵێن، دوایین پێشنیاری ئەمریکا کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە گەیاندویانهته تاران، یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی هەندێک خاڵی ناکۆک.
سەردانەکەی موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان لەگەڵ سەردانەکەی عەسیم مونیر سەرۆکی سوپای پاکستان لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکاندا دێت کە ئامانج لێی پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تارانە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، گفتوگۆکان باس لە هەندێک وردەکاری تەکنیکی و ڕێوشوێنی دروستکردنی متمانە لەخۆدەگرن، ئەوە جگە لە گەرەنتی هاوبەشی نێوان هەردولا.
ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرایان کرد کە دوایین پێشنیاری ئەمریکا کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە گەیاندویانهته تاران، یارمەتیدەر بوە بۆ کەمکردنەوەی هەندێک خاڵی ناکۆکی نێوان هەردولا، بەڵام گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی هێشتا پێویستی بە پاشەکشەی واشنتن هەیە لە بژاردەی پەرەسەندنی سەربازی و وەسوەسەی شەڕ.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



