هەرێم کەمال ئاغا: لە کۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی سیانیان خەریکن و هێزی پێشمەرگەیان بۆ یەکناخرێتەوە

هەرێم کەمال ئاغا
SNN
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگۆی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ حەشد رایگەیاند، دەبێت سەرەتا گلەیی زۆر لە خۆمان بكەین، لە كۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سێیان خەریكی یەكسختنی هێزی پێشمەرگەن بەڵام ئەم هێزەیان پێ یەكناخرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بەمەرجێك ئەو وڵاتانە پێشیانوتوون هەموو دەوروبەرتان دووپشك و دڕك و داڵە، ئیتر بۆ هێزەكانتان یەكناخەن بە تەمای چین.
ئاماژەی بەوەکردووە، دەبوو یەكێتی و پارتی بەرپرسیارانەتر مامەڵەبكەن و دوورنییە لە داهاتوودا نیازیان لە یەكخستنەوەش خراپتربێت.
ئاشکرایکردووە، تەنها بە یەكخستنی هێزی پێشمەرگە، كە هێزێكی نیشتمانی بێت و پارێزەری كوردستان بێت، دەوانین پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەین.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



