
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران ئێستا خاوەنی تەنها 21 بۆ 22%ـی جبەخانە موشەکییەکەیەتی، و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو هێرشانەی كە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردودا بەریکەوتون، تواناکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “میت زە پرێس” لە تۆڕی “ئێن بی سی نیوز” رایگەیاندووە، تاران هێشتا ژمارەیەک موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پاراستوە، بەڵام پێیوابو کە تواناکانی ئێستای بەراورد ناکرێت بەوەی پێش دەستپێکردنی ڕوبەڕوبونەوە سەربازییەکە هەیبو.
ئاماژەی بەوەکردووە، “هەندێک موشەک و هەندێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەیە. لە ڕوی ڕێژەی سەدییەوە، ڕەنگە لە نێوان 21 بۆ 22%ـی موشەکەکانیان بێت. ئەمانە موشەکی زۆرن، بەڵام وەک سەرەتا نین کاتێک هێرشمانکردە سەر ئەو وڵاتە.”
لێدوانەکانی ترەمپ لە کاتێکدا دێن کە واشنتن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە لە مانگەکانی ڕابردودا پێگە و دامەزراوە ئێرانییەکانیان کردە ئامانج، لە ناوەڕاستی بەردەوامیی گرژییە هەرێمییەکان سەرەڕای ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان چەسپاندنی هێورکردنەوەیە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
55 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
55 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



