
SNN-
لە کاتێکدا دەنگۆی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەر لە جەژنی قوربان لە ئارادایە، پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا زانیاری جیاواز لەسەر مەرجەکانی عێراق و گرفتی نەختینە دەخەنەڕوو.
مەرجەکانی بەغدا و نیشاندانی نیازپاکی
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەنگۆیەک هەیە کە پێش جەژن وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم نیازپاکی خۆی نیشان بدات. بە گوتەی ناوبراو، حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە مووچە ڕەوانە دەکات ئەگەر کێشەی دارایی بۆ دروست نەبێت، هاوکات پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ناوخۆی عێراقیش بەرەو کۆتایی دەچێت.
کێشەی نەختینە و وادەی ناردنی مووچە
لەلایەکی دیکەوە، رامیار حەیدەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هیچ ئومێدێک نییە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگات. ناوبراو هۆکارەکەی بۆ بوونی کێشەی پارەی نەختینە لە عێراق گەڕاندەوە و جەختی کردەوە کە ناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



