
SNN-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە حکومییەکاندا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پشووەکە لە ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026) بەردەوام دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا فەرمییەکان دەگرێتەوە، بەڵام بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی کارووباری هاوڵاتییان، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکاتەوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



