
SNN-
تۆڕی هەواڵی “سی بی ئێس نیوز”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دواکەوتنی ڕاگرتنی فەرمی و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زەحمەتی پەیوەندیکردن لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران، کە لە شوێنێکی نهێنی و لەژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵدا دەژی.
تۆڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادار لە بابەتەکە گواستوویەتییەوە، خامنەیی لە شوێنێکی ڕانەگەیەندراودا دەژی و تەنیا لە ڕێگەی تۆڕێکی گەیاندنی ئاڵۆزەوە دەتوانرێت پەیوەندی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش ئاستەنگی گەورەی بۆ وەڵامدانەوەی خێرا سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئەمریکا دروستکردووە.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەنانەت بەرپرسانی ئێرانی بەشدار لە دانوستانەکاندا، خۆشیان تووشی گرفتی گەورەی پەیوەندیکردن بوونەتەوە لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی ئێراندا، ئەمەش بووەتە هۆی خاوبوونەوەی ڕیتمی پێشکەوتنی دانوستانەکان.
هاوکات، بە وتەی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا، موجتەبا خامنەیی لە ڕێگەی ئەو تۆڕە ئاڵۆزەوە ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر هێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە، و لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە بە تەواوی یەکلایی بکرێتەوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
23 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
23 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش



