ئەکسیۆس وردەکاریی ڕێککەوتنی 60 ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات

ئەمریکا و ئێران
SNN –
ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای واشنتنەوە ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، بەڵام جێبەجێکردنی تەواوەتی پڕۆژەکە پێویستی بە ڕەزامەندی کۆتایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە.
درێژکردنەوەی ئاگربەست و پرسی ئەتۆمی
ئەم یاداشتنامەیە ئاگربەستی کاتی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی 60 ڕۆژ درێژ دەکاتەوە، لەو ماوەیەشدا یەکەمین دۆسیە کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، چۆنیەتی ڕزگاربوون و لەناوبردنی ئەو یۆرانیۆمەیە کە ئێران بە ئاستێکی بەرز پیتاندوویەتی. هاوکات تاران بەڵێن دەدات کە بە هیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات.
کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و لادانی مینەکان
لە ڕووی دەریاوانییەوە، ڕێککەوتنەکە جەخت دەکاتەوە کە هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هورمز بە تەواوی ئازاد و بێبەربەست دەبێت و هیچ باج و ڕسووماتێکی بەسەردا ناسەپێنرێت. لە بەرامبەردا، ئێران پابەند دەبێت بەوەی لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم ئەو مینە دەریاییانەی لە گەرووەکەدا چاندوونی، لایان ببات و پاکیان بکاتەوە.
سوککردنی سزاکان و هاوکاری مرۆیی
لەلای خۆیەوە، واشنتن بەڵێندەدات لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا پرسی سووککردنی سزاکان و ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران بخاتە بەرباس. هاوکات میکانیزمێکی تایبەت دادەنرێت بۆ هاوکاریکردنی تاران تا بتوانێت کاڵا و پێداویستییە مرۆییەکان پێبگات.
کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی
یاداشتنامەکە هێڵکارییەک دەستنیشان دەکات کە تێیدا هاوتەریب لەگەڵ گەڕانەوەی تەواوەتی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ ناوچەکە، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ هەڵبگیرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



