سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستە حکومییە ملیارییەکان دەردەکات

0
685

SNN –

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،  عەلی زەیدی فەرمانی بە لایەنە چاودێرییەکان و دەسەڵاتە بەجێهێنەرەکانی یاسا کردووە کە دەستبەجێ پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گرێبەستی گرنگ و ملیاری دەستپێبکەن، کە پێشتر لەلایەن وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانەوە واژۆ کراون.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریدا دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی. فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران جەخت لەم 3 خاڵەی خوارەوە دەکاتەوە:

1.پێداچوونەوەی ورد بە گرێبەستەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی گونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا.

2. ئاشکراکردنی کەمکوڕییەکان و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی دەوڵەت.

3. ئاشکراکردنی ئەو لایەن و کەسانەی لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی گشتی، قازانجی تایبەتیان لەو گرێبەستانەدا بینیوە.

فالح زەیدی ڕێنمایی داوە، کە پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە زووترین کاتدا بەرزبکرێنەوە و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی تایبەتمەند بکرێن، بە مەبەستی پاراستنی مافی هاووڵاتییان، کۆتایهێنان بە دەستکاریکردنی سامانی دەوڵەت و ڕادەستکردنی سەرپێچیکاران بە دادپەروەری.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this