سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە

ترەمپ
SNN
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت، هاوكات ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردولادا پاره‌ی بۆ تاران دابینكردوه.
دۆناڵد تره‌مپ له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند، “ئێران ڕازی بووه هه‌رگیز چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت، ئه‌و چیرۆكه‌شی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا 300 ملیار دۆلار ده‌داته ئێران، هه‌واڵی ساخته‌ن و دیموكراته‌كان بڵاویانکردووەتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئه‌مریكا و ئێران دوێنێ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به ململانێ سه‌ربازییه‌كانیان، به نێوه‌ندگیری پاكستان، كه مه‌رجی “وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مو به‌ره‌كان به لوبنانه‌وه”، كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه، دیاریكردوه. بڕیاره ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی واژۆكردن له 19ی (حوزه‌یران/6) له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاریشه له ماوه‌ی داهاتودا وتوێژی ورد سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، گه‌مارۆ ئابورییه‌كان و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ڕێككه‌وتنی ئێستا ده‌كاته چوارچێوه‌یه‌كی گشتی كه ڕێگا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌تری ناكۆكییه‌كانی نێوان دو وڵات خۆش ده‌كات.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
1 hour لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
1 hour لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش



