
پارە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لە ئەمڕۆ و سبەی لە سنوری هەولێر و دهۆك دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران و هەفتەی داهاتووش لەسلێمانی و هەڵەبجە پارەكە دابەشدەكرێت كە بڕەكەی زیاد لە 41 ملیار دینارە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بڕی 41 ملیار و 450 ملیۆن دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانمان پێگەیشت، لە ئەمڕۆ و سبەی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 41 ملیار و 450 ملیۆن دینارەی بۆمان نێردراوە بڕی 13 ملیار و 717 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێرە و بڕی16 ملیار و 858 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەیە و هەروەها بڕی 10 ملیار و 875 ملیۆن دیناریشی بۆجوتیارانی پارێزگای دهۆكە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەئێتادا كۆی گشتی بڕی ئەو پارانەی كە لای حكومەتی عێراق ماونەتەوە دەگاتە بڕی 141 ملیار و 755 ملیۆن دینار كە پارەی ئەو گەنمەیە ساڵی ڕابردوو حكومەتی عێرا قلە جوتیارانی هەرێمی وەرگرتووە و هێشتا پارەكەی نەناردووە.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
2 hours لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



