نهێنییەكی پشت نوسراوەكەی وەزیری دارایی لەبارەی هەژماری من ئاشكرا بوو،”چەواشەكارییە”

0
36

عەلی حەمەسەعید-SNN

دوای بڵاوبوونەوەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و تیادا جەخت لەوەكراوەتەوە كە دەبێت لەماوەی دوو مانگی داهاتوو هەموو فەرمانبەرێك خۆی لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار بكات، بەڵام یەكێك لەو مامۆستایانەی كە سەردانی دادگای فیدراڵیان كردووە نهێنی پشت ئەم نوسراوە ئاشكرا دەكات كە جۆرێكە لە فشار بۆسەر فەرمانبەران.

دانا عەبدول، یەكێك لەو مامۆستایانەی كە لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەری هەرێم سەردانی دادگای فیدراڵییان كردبوو بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وەك ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بۆ پرسی هەژماری من و پلەبەرزكردنەوە سەردانی بەغدامان كرد، چاومان بە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد و كەوت و دواتر ئەو پەرلەمانتارانە بە نوێنەرایەتی ئێمە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە و پەیامی ئێمەی مووچەخۆریان پێ گەیاند ، پاشان لەدادگای فیدراڵییش سكاڵامان تۆمار كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر هەرلەسەر داوای ئێمە (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی ناردووە بۆ تەرجەمەی قانونی بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەدواداچوون بكەن و ڕاستی و ناڕاستی بابەتی هەژماری من بخرێتە ڕوو، بۆیە ئەگەر دەركەوت وەزارەتی دارایی هەرێم بەناوی وەزارەتی دارایی عێراقەوە قسەی بێ بنەمای كردووە ئەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.

ئەو مامۆستایە ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەگەر سەیری نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بكەین ئاماژەی بەهیچ نوسراوێكی عێراق نەكردووە و كۆمەڵێ قسەی بێ سەنەدی ڕیز كردووە ، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەمەیش بەشێكە لە بەردەوامیی فشارەكان بۆ سەپاندنی هەژمارەكە و جۆرێكە لەچەواشەكردنی خەڵك، لەكاتێكدا لەسەرداوای ئێمە ( حسین مونس) سەرۆكی حزبێكی عێراقی بەناوی بزوتنەوەی مافەكان (حقوق) كە خخاوەن شەش كورسی پەرلەمانن، نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە سەبارەت بە تەوتین و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this