مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە

مووچە بودجە
SNN
هەناء ئەسەدی، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیازی جیاوازی خستووەتە ڕوو، دیارترینیان زیادکردنی مووچەی بنەڕەتییە لە بەرامبەر کەمکردنەوەی دەرماڵەکان، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە نێوان فەرمانبەراندا، کە ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بڕی مووچەی خانەنشینی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، سیناریۆیەکی دیکە بریتییە لە ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرجەم یەکە حیسابییەکانی خەرجی لە وەزارەتەکان، بۆ ئەوەی زانیاریی ورد لەسەر پلەبەندی مووچە بدەنە لیژنەکە. باسی لەوەش کرد کە لەسەدا 80ـی ئەم بابەتە یەکلایی بووەتەوە، دوای ئەوەی سەرجەم دامەزراوەکان، لە نێویاندا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بەدەم داواکارییەکەوە هاتوون.
ئەسەدی ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەکەدا ئەو سیناریۆیانە دەخرێنە ڕوو، جەختیشی لە پێویستیی تەواوکردنی پڕۆژەی “ژمارەی وەزیفی” کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی ئەو کەسانەی دوو مووچە وەردەگرن، سەرباری پێویستیی هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای تایبەت بە خزمەتی زانکۆیی و سەربازی و توێژەکانی دیکە، بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی هاوسەنگی لە خشتە نوێیەکەدا.
لە لایەکی دیکەوە، د. عەلی عەبدولکازم دەعدووش، توێژەری ئابووری ئاشکرای کرد، یەکخستنی مووچە بە مانای زیادبوونی مووچە نایەت بۆ هەمووان، بەڵکو مەبەست لێی نەهێشتنی نادادپەروەرییە لە مووچەدا و هێنانەدی دادپەروەریی وەزیفییە، بە جۆرێک ئەو فەرمانبەرانەی هەمان کار دەکەن مووچەیان نزیک بێت لە یەکترەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە، ئەزموون، سروشتی کار و بەرپرسیارێتی.
جەختیشی کردەوە، دەبێت هەر هەموارکردنەوەیەک لەگەڵ توانای بودجەی گشتیدا بگونجێت و، یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچەخۆرانی دوو مووچەیی لە ڕێگەی ژمارەی وەزیفییەوە، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ سەرخستنی چاکسازییەکان.
More News
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
1 hour لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
ئەمڕۆ پشووی پەرلەمان دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
1 hour لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



