داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم لە 7 ساڵدا ئاشکرا کرا؛ زیاتر لە 9 ترلیۆن دینارە

0
34

SNN-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی کار و چالاکییەکانی ساڵانی (2019-2025)، ئاماری داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی بۆ ئەو ماوەیە خستەڕوو.

بەپێی داتا فەرمییەکان، کۆی گشتیی داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 9,547,323,000,000 دینار (9 ترلیۆن و 547 ملیار و 323 ملیۆن دینار). وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم داهاتە بەرهەمی ئەو چاکسازییە ڕیشەییانەیە کە لە کەرتی گومرگ ئەنجامدراون و بوونەتە هۆی بەرزکردنەوەی شەفافیەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین.

گرنگترین ئەو چاکسازییانەی لە ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێکراون:

  • بەئەلکترۆنیکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و بەستنەوەیان بە سیستەمی ناوەندییەوە.

  • هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ یەکخستنی پێناسەی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستەمی “ئاسیکۆدا” (ASYCUDA).

  • هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونە گومرگیانەی کە بەدەر لە یاسا ئەنجامدرابوون.

  • ڕێکخستنی سیستەمی ترانزێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

  • چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی گومرگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی قاچاغچییەتی.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە بە هاوکاریی حکومەتی فیدراڵ، بەردەوامن لە کارکردن بۆ یەکخستنی کاروباری گومرگی و ترانزێت لە سەرتاسەری عێراق لە ژێر یەک سیستەمی یەکگرتوودا، بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و پاراستنی مافی گشتی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this