رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین

0
4

عەلی حەمە سەعید-SNN

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات كە لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیان و دەنگەدرانی خۆمانداوە بۆ خزمەتكردنیان، لەسەر داوای ئێمە رەزامەندی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراق درا بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر توانیمان رەزامەندی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراق وەربگرین بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین، كەلە ئێستادا بیناكەی ئامادەیە و لەهەوڵداین ببەسترێتەوە بە پاسپۆرتی بەغدادەوە، چاوەڕوانیش دەكەین لە نزیكترین كاتدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەم سنورە نەبووە، ئەمەش بارگرانی زۆری بۆدانیشتووانی خانەقین و دەوروبەری دروستكردبوو، بۆیە داواكارییەكی زۆرمان لە خانەقینەوە بەدەست گەیشتبوو بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە قەزاكە، ئەمەش لە چوار چێوەی ئەو بەڵینانەدایە كە بەهاووڵاتیان و دەنگەدەرانی خۆمانداوە داواكارییەكانمان گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار.

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە خزمەتێكی زۆر بە دانیشوانی خانەقین و دەوروبەری دەگەیەندرێت و چیتر پێویست ناكات خەڵكی خانەقین بچنە پارێزگای دیالە بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، ئەمەش كارئاسانی زیاتر دەكات بۆ هاووڵاتیانی ئەم سنورە كە زۆرینەیان كوردن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this