
مووچە
SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەمە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی فەرانبەرانی عێراق كۆتایی دێت، بەپێی زانیارییەكان فالح ساری داوای كردووە ئەمڕۆ مووچەی هەرێم بنێرێت، بەڵام 120 ملیارەكە دەگێڕێتەوە، بەڵام هەرێم داواكەی ڕەت كردووەتەوە.
وەزیری دارایی عێراق بە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی راگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەمە مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی تەواو دەبێت، ئامادەیە هەر ئەمڕۆ پارەی مووچەی هەرێم بنێرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم پێیان وتووە با بكەوێتە رۆژی شەممەو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە داهاتی ناوخۆ بدات.
مانگی پێشوو وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی ناوخۆی هەرێمی لە مووچە گێڕایەوە، بەوەش كێشەی بۆ بەشێك لە مووچەخۆران دروست كرد، مامۆستایانی گرێبەست مووچەكەیان 15 رۆژ دواكەوت.
هەروەها فالح ساری وتوویەتی، ئەم مانگەش 120 ملیارەكە دەگێڕێتەوە، بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم ڕازی نەبووە و پێیان وتووە، بەوە كێشە بۆ مووچەخۆرانی كوردستان دروست دەبێت.
هاوکات وەزیری دارایی عێراق بەشاندی باڵای هەرێمی وتووە، شەمە لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی داهاتی ناوخۆ بدرێت، ئەو ئامادەیە وەك خۆی بڕیارەكە جێبەجێ بكات، بەڵام خۆی دەسەڵاتی نەدانی داهاتی ناوخۆی هەرێمی نییە.
لەبارەی داهاتی ناوخۆ و گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا، د. عومەر پێنجوێنی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ تا ئێستە دووپات لەسەر وەرگرتنی 120 ملیار دیناری مانگانە دەكاتەوە وەك پشكی خەزێنەی دەوڵەت لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان. لە بەرنبەردا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتەكانی، داوای كردووە بۆ ئەم مانگە تەنیا 60 ملیار دینار بداتە بەغدا.
عومەر پێنجوێنی ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەرچی بۆ ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە لە سەرانسەری عێراق دواكەوتووە، بەڵام پارەكە گەرەنتی كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و پێشبینیش دەكات بە ئەگەرێكی زۆرەوە، تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەشكردووە، سەرەڕای جیاوازییەكان لەسەر داهاتی ناوخۆ، بەڵام هەردوولا لە ڕێككەوتن نزیكن و پڕۆسەی گفتوگۆكان بەردەوامە بۆ ئەوەی كێشەی تەمویلكردنی مووچە بە یەكجاری چارەسەر بكرێت.
More News
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
5 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
23 mins لهمهوپێش -
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
5 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
23 mins لهمهوپێش



