
عەلی حەمە سەعید-SNN
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی گۆشتی سور بەتایبەت گشتی بەرخ نرخێكی پێوانەیی تۆماركردووە و گەیشتووەتە 28 هەزار دینار، بە وتەی گۆشفرۆشان ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامی هەبێت زۆر ئاساییە كیلۆیەك گۆشت بگاتە 30 هەزار دینار، كە ئەوەش لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە.
كۆسار مەحمود، یەكێك لە گۆشتفرۆشانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاژەڵی ناوخۆیی و هەروەها نەهاتنی ئاژەڵ لەدەرەوە و زۆر بوونی خواست لەسەر گۆشت ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی گۆشت بەردەوام ڕوو لە بەرز بوونەوە دەكات و ئەمرۆ نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 28 هەزار دینار و گۆشتی گوێرەكە بە 24 تا 26 هەزار دینار دەفرۆشین.
ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی گەرووی هورمز وایكردووە كە هاوردەكردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی بەرازیل و ئۆرەگوای تێچووی زیاتر بێت بەجۆرێك پێشتر ڕاستەوخۆ لە گەرووی هورمزەوە هاوردە دەكرا، بەڵام ئێستا دەبێت ئەو ئاژەڵانە ببرێنە گەرووی بابولمەندەب پاشان بۆ وڵاتی ئەردەن و پاشان بۆ عێراق و دواتر بۆ هەرێمی كوردستان ئەمەش تێچووی زیاتر دەكات.
ئەو گۆشتفرۆشە ئەوەشی باسكرد، ئەگەر دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوامی هەبێت و گەرووی هورمز هەروا بەداخراوی بمێنێتەوە، ئەوا دوور نییە لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی كیلۆیەك گۆشت بگاتە 30 هەزار دینار و زیاتریش كە ئەوەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە، چونكە هەتا هەرزانتر بێت بازاڕیش خۆش دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



