عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران

President Donald Trump meets with Iraq's Prime Minister Ali al-Zaidi in the Oval Office of the White House, Tuesday, July 14, 2026, in Washington. (AP Photo/Julia Demaree Nikhinson)
SNN-
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “زە ئەتڵەنتیک” ڕایگەیاند کە دەبێت پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا لە سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئابووری، چونکە ئەوە ئابوورییە پەیوەندیی نێوان گەلان دروست دەکات نەک ئامادەیی سەربازی. هەروەها ئاماژەی بە گفتوگۆکردن بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی وەبەرهێنانی 30 ساڵە کرد لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
دۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە
سەرۆکوەزیران ئاشکرای کرد کە ئامۆژگاریی سەرۆک ترەمپی کردووە هێرشی سەربازی نەكاتە سەر ئێران و دانوستان بە گرنگتر زانیوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق دەبێت خاڵی کۆبوونەوە بێت نەک گۆڕەپانی دوژمنایەتی، ئاماژەی بەوەش دا کە شەڕی ئەم دواییە و داخستنی گەرووی هورمز زیانی بەرچاوی بە ئابوریی عێراق گەیاندووە.
زهیدی دەشڵێت:”ترهمپ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و وتی باوەڕی وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانییەکاندا هەیە بەڵام ئەوان پێوەی پابەند نەبون، کە ئەوەش هەستێک بو ئێرانییەکانیش بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتوەکان هەیانبو، دەکرێت دواتر پەنا بۆ هێز ببڕدرێت، بەڵام دانوستاندن لە هەمو شتێک گرنگترە”.
کۆکردنەوەی چەک و سەقامگیری
زەیدی دووپاتی کردەوە کە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و ڕەتیکردەوە عێراق ببێتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو.
ڕوونیشی کردەوە کە گەشەسەندنی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کار ڕێگای ڕاستەقینەی سەقامگیرییە، چونکە هاوڵاتییەکی خاوەن ئایندە پەنا بۆ شەڕ و تایفەگەری نابات.
رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
عهلی زهیدی ههوڵهكانی روبهڕوبونهوهی گهندهڵی و چهكداماڵینی گروپهكانی به “مهترسیدار” ناوبرد و له چاوپێكهوتنهكهدا وتویهتی، “ئەم پڕۆژەیەی قورسترین و مەترسیدارترین پڕۆژەیه”، ههروهها بە ڕاشکاوییەکی تەواوەوە دانی بەوەدا نا کە “هەوڵە بەردەوامەکانی رەنگە سەری بخوات و گیانی لەسەر دابنێت، رەنگە لە کاتی هەوڵدانمدا بمرم، بەڵام بە کەمتر لە دەوڵەتێک کە دامەزراوەکان بەڕێوەی ببەن ڕازی نابین”.
بانگەواز بۆ وەبەرهێنەران
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، سەرۆکوەزیران داوای لە وەبەرهێنەران کرد عێراق بە دەرفەتێکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان ببینن و ڕایگەیاند کە ئامادەیە لێکەوتەکانی پڕۆژە چاکسازییەکە هەڵبگرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 mins لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 mins لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 mins لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 mins لهمهوپێش



