لیستی مووچەی مانگی 7 و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

مووچە بودجە
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە (22-07-2026)، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەسەر ڕاسپاردەی وەزیر، ناوی (981) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە (60) ساڵ تێپەڕ بووبوو، خرایەوە ناو لیستی مووچە و تا کۆتایی ساڵ لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن.
ناردنی ئەم لیستانە لە کاتێکدایە که وەزارەتی دارایی عێراق لە هەوڵدایە بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر بنەمای خەمڵاندنی ورد و بەپێی بارودۆخی ناوچەکە و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ئامادە بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5 hours لهمهوپێش



