ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون

0
6

SNN

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئامار و بەیانێکی دروستی لە بەغداد نییە. ئەم بابەتە وایکردووە پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا نەتوانن بەرگری لە دۆسیەکان بکەن و زۆرجار تووشی شەرمەزاری دەبن، چونکە زانیارییان نییە داهاتی گومرگ و خاڵە سنوورییەکان چەندە و بە چ میکانیزمێک کۆدەکرێتەوە و خەرج دەکرێت.

ناڕوونی لە داهاتی نانەوتی و 120 ملیارەکە
بەپێی گوتەکانی ئەو پەرلەمانتارە، هیچ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداری وردەکاریی ئەو 120 ملیار دینارە نییە کە وەک داهاتی نانەوتی باس دەکرێت و نازانرێت چۆن کۆدەکرێتەوە. حاجی ڕەشید جەختی کردەوە کە ناڕوونییەکی گەورە لە کۆکردنەوەی داهاتەکاندا هەیە، ئەوەشی بۆ نەبوونی یاسای بودجە لە هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە، کە وایکردووە حکومەتی فیدراڵیش ئاگاداری داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم نەبێت.

مەرجەکانی بەغداد بۆ ناردنی مووچە
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئاشکرای کرد کە بەغداد 3 مەرجی سەرەکی بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە، کە بریتین لە: تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوی فەرمیی وەزارەتی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری پشکی داهاتی نانەوتی. بەڵام ناوبراو دڵنیایی دا کە ئەگەر دوو مەرجەکەی یەکەم (تەرازووی پێداچوونەوە و نووسراوی وەزارەتی نەوت) جێبەجێ بکرێن، ئەوا تەنیا نەناردنی 120 ملیارەکە نابێتە کێشە و ڕێگری.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this