کاوە عەلی: نرخی بەنزین و گازوایل دابەزێنرێت و با لە قازانجی نائاسایی پاڵاوگەکان کەمبکرێتەوە

SNN-
کاوە عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، لە نووسینێکدا ڕەخنەی تووند لە بەرزیی نرخی سووتەمەنی دەگرێت و ڕایگەیاند کە ئەگەر نرخی بەنزین و گازوایل بۆ 450 و 400 دیناریش دابەزێنرێت، ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلار قازانج دەمێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆر لەو داهاتە ناچێتە وەزارەتی داراییەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی داتا و خەمڵاندنەکان، تێچووی هەر لیترێک سووتەمەنی تا پێش گەیشتنی بە بەنزینخانەکان لە 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی خورمەڵە کە دەڕوات بۆ پاڵاوگەکان (وەکو پاڵاوگەی کار)، لە نێوان 70 تا 150 دیناردایە. دەشڵێت ئەگەر حکومەت نرخەکە بۆ بەنزین بکاتە 450 دینار و گازوایل بۆ 400 دینار فرۆشرا، تەنها لەو بڕە نەوتەدا ڕۆژانە نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلار قازانج دەمێنێتەوە، بێجگە لە داهاتی نەوتی سپی، ڕەش، قیر و غاز.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەپرسێت: “ئایا باشتر و دڵسۆزانەتر نییە پێش ئەوەی ئەو داهاتە بەپێی بڕیاری ژمارە 550ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 17/7/2025 بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا، بۆ هاووڵاتییانی کوردستانی بگەڕێنێتەوە؟ ئەوە نیشتمانپەروەرییە، نەوەک بارەکەی بخرێتە سەر خەڵک.” وە داوا دەکات لە پرسی دابەزاندنی نرخدا لە قازانجی نائاسایی پاڵاوگەکان کەمبکرێتەوە نەک ئەوەی بارگرانی بخرێتە سەر ملی هاووڵاتییان.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 mins لهمهوپێش



