نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە

0
295

SNN

نزیکەی 109 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ ئەوەی زیاتر لە 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دابمەزرێن، پەرلەمانتاران داوا دەکەن ئەو فەرمانبەرانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتی 2027 جێگەی بکرێتەوە، داهاتی ئەو ژمارەی فەرمانبەرانە نزیکەی 42 ملیار دینارە  کە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تەمموزی 2026، مووچەی مانگی 6ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.

لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێن.

لە هەرێمی کوردستان 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن؛ لەو ژمارەیە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکان بایۆمەتریان بۆ دەکرێت و دەخرێنە سیستمی پەیرۆڵەوە بەڵام ئەم هەنگاوە گرێبەستی رۆژانە ناگرێتەوە و ناچنە سیستمی پەیرۆڵەوە و تەنها بۆ ئەوە ناویان نوسراوە کە وەزارەت زانیاری لەسەر شوێن و کاتی دەوامیان هەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this