لەبارەی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی هۆشداری توند دەدرێت

دینار
SNN
نەبیل عەبادی، شارەزای بواری دارایی له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، گۆڕانكاری له دراو بۆ خۆی چارەسەر نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی دۆخی ئابورییە. هۆشداری دەدات لە تێکەڵکردنی نیشانەکان لەگەڵ هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لابردنی سفرەکان لەسه‌ر دراو، کە زۆرترین سیناریۆی باسکراوە، لە بنەڕەتدا رێکخستنەوەی یەکە دراوییەکان و سادەکردنەوەی کارەکانی ژمێریاری و داراییه، بەڵام مەرج نییە بە مانای زیادبونی توانای کڕینی هاووڵاتیان یان بەرزبونەوەی بەهای ڕاستەقینەی دراوەکە بێت.
ئه‌و شاره‌زایه رونیده‌كاته‌وه كه گۆڕانكاریی له دراو وەک ئامڕازێک بۆ وەرگرتنەوەی پارە تاڵانکراوەکان مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت؛ بەڵکو دەتوانێت لە هەندێک چوارچێوەدا ببێتە شمشێرێکی دو سه‌ر ئەگەر لە چوارچێوەیەکی چاکسازی گشتگیردا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
ئەو شاره‌زایه هۆشداری دەدات لەوەی کە بڕێکی زۆر لە سامانی تاڵانکراو زۆرجار بە دراوی ناوخۆیی شوێنپێهەڵگیراو نامێنێتەوە، یان لە مێژە براونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ كڕینی خانوبەرە به‌كارهێنراو یان له هه‌ژماره بانكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دانراون.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش



