
مووچە
SNN-
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە کە باس لە دابەشکردنی مووچە دەکەن بە 45 رۆژ جارێک، ئاماژە بەوەش دەكات، دواکەوتنی خەرجكردنی مووچە بەو مانایە نییە کە مانگ بووبێتە 45 ڕۆژ.
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی رایگەیاند، هیچ ڕاستییەک نییە لەو دەنگۆیانەدا كە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە 45 ڕۆژ جارێکدا بڵاودەکرێنەوە.
باسی لەوەشکردووە، دواکەوتنی مووچە لە ئەنجامی ئەو دۆخە داراییە سەریهەڵداوە، فەرمانبەر مافی وەرگرتنی مووچەی 12 مانگی پارێزراوەو نەکەم دەکرێتەوەو نە دەکرێت مووچەکەی لەوە کەمتر بێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی دارایی بە کردەیی بوونی هەیە و دەکرێت ببێتە هۆی دواکەوتنی مووچە، بەجۆرێك هەندێک فەرمانگە هەن تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە بەهۆی سەقامگیرنەبوونی دۆخی داراییەوە، بەڵام ئەمە شایستەی مانگانەی فەرمانبەر ناگۆڕێت.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
4 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
4 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
4 hours لهمهوپێش



