
SNN-
کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرە گەورەکەی ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی بەردەوامی تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆتایی هات، کە تێیدا زیانێکی زەبەلاحی مادی و دەیان بریندار لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستكەوتوون، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە کاتژمێر 11:13ـی شەو دەستیپێکردووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە دوای چەندین کاتژمێر لە ماندووبوون، لە کاتژمێر 5:33ـی بەرەبەیان بەتەواوی کۆنترۆڵی بکەن و ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بکەن.
لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا، کۆمەڵێک زیانی گیانی و مادیی گەورە تۆمار کراون و 22 کەس بریندار بوون، کە لەنێویاندا دوو ئەفسەر و دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هەن. هاوکات باری تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە سەختە، بە جۆرێک 90%ـی جەستەی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە.
سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 3 ملیۆن لیتر لە جۆرەکانی گاز و بەنزین بەتەواوی سووتاون و بە مەزەندەی سەرەتایی، زیانە مادییەکانی ئەم ڕووداوە بە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.
لای خۆیەوە عەمید ئاری محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕەتیکردەوە کە ئاگرەکە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە بووبێت و جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی و پشکنینی یاساییبوونی شوێنەکە بەردەوامن.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووش، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند، وەک پلانێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە، کار دەکەن بۆ ئەوەی چیتر ڕێگە نەدرێت گۆڕەپانەکانی کۆگاکردنی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆ بمێننەوە.
لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانەوەی ئاگر، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ وردبینیکردن لە مۆڵەت و مەرجەکانی سەلامەتیی ئەو گۆڕەپانانە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



