
محمد باقر قالیباف
SNN-
ئاژانسی تسنیم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، مەحەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای پەرلەمانیدا دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسەکە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی قالیباف تاوتوێکردنی پێشهاتە هەرێمییەکان، بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و بەغدا و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەشە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە دیارەکانی عێراق ئەنجام دەدات.
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیش بریتی دەبن لە، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەماهەنگی و راوێژە سیاسییەکانی نێوان تاران و بەغدایە سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە جێگەی بایەخی هەردوولا.
More News
-
ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک
42 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک
42 mins لهمهوپێش



