سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران کرد

SNN
سەرۆک کۆمار بەڕێز، نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی آب ٢٠٢٦ لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، بەڕێز محەمەد باقر قاڵیباف و وەفدی یاوەری.
لەمیانی دیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە وجیهان و ئاسۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەل و وڵاتانی ناوچەکە بکات.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەململانێکان و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کەدوچاری ناوچەکە هاتوون دووپاتکردەوە و ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری گفتوگۆی بنیاتنەر و کەناڵە دیپلۆماسییەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دامەزراندنی بناغەکانی ئاسایش و گەشەپێدان و سەقامگیری بەردەوام.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، کەعێراق بەڕوونی پشتگیری لە هەر ڕێوشوێنێک دەکات کە بەشداربێت لەبەهێزکردنی ئاشتی ناوچەکە و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتان و جەختیشی لەگرنگی دان بە لۆژیکی دانایی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەروەری دەوڵەتان بپارێزێت و دوور لە پەرەسەندنی ئاڵۆزی وبەکارهێنانی هێز، بە لەبەرچاوگرتنی مەترسیەکانی سەر ئاسایش و ئاشتی.
لەلای خۆیەوە بەڕێز قاڵیباف پێزانین و شانازی وڵاتەکەی بۆ پەیوەندییە مێژووییە قووڵەکانی نێوان هەر دوو گەل و وڵاتی دراوسێ دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



