
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن دەستپێکردنی جەنگێکی ئابووری و سەپاندنی گۆشەگیرییەکی بێپێشینەی بەسەر ئێراندا دەستپێکردووە و ئاماژەی بەوەشکرد، تاران دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتەکەی لەدەستداوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (سۆشیاڵ تروس) نووسیویەتی، دەرفەتێکی گەورەی بەخشیوە بە ئێران بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام تاران سوودی لەو دەرفەتە وەرنەگرت و ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ توندترین ڕێکاری ئابووری لە مێژوودا ڕادەگەیەنم کە تا ئێستا دژی هیچ وڵاتێک نەگیراوەتەبەر.”
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: ئەو ڕێکارە نوێیانە بریتیین لە جەنگێکی ئابووری و سەپاندنی گۆشەگیری لەسەر ئاستێک کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد توانا سەربازییەکانی ئێران بەر زەبری گەورە کەوتوون و ئابووریی وڵاتەکەش لە بارودۆخێکی سەختدایە.
هەروەها ترەمپ هۆشداریی توندی دایە ئەو وڵاتانەی هاوکاریی تاران دەکەن و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک ڕێگە بدات دامەزراوە داراییەکانی، کۆمپانیاکانی، فڕۆکەخانەکانی یان لایەنە حکومییەکانی هاوکاریی خزمەتگوزاری بۆ ئێران دابین بکەن، رووبەڕووی لێکەوتەی ئابووریی زۆر قورس دەبنەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



