راوێژکارێکی عەلی زەیدی: بۆ پاراستنی مووچە و خەرجییەکان ڕێوشوێنی دارایی بەپەلە دەگرینە بەر

SNN-
لە کاتێکدا پێشهاتە خێرا و ئاڵۆزییەکانی ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز نیگەرانیی لەسەر هەناردەکردنی نەوت دروستکردووە، حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی نوێی دارایی بۆ مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییە حاکمەکان گرتووەتەبەر.
د. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری، بە ڕۆژنامەی (الصباح)ـی ڕاگەیاند: “بەڕێوەبردنی دارایی گشتی لەژێر چەتری یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019دا دەبێت، بۆ ئەوەی خەرجییە گشتییەکان ڕێکبخرێت و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەرکە خزمەتگوزارییەکان لە هەر تەنگژەیەکی دەرەکی بپارێزرێن.”
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتە داراییەکان هەموو بژاردەکان بەکاردەهێنن، لەوانەش قەرزی ناوخۆیی بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەکی کاتیی نەختینە تاوەکو مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکان بەبێ پەککەوتن دابین بکرێن.
بەگوێرەی داتاکانی ڕاوێژکاری دارایی، قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە و خانەنشینی و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی نزیکەی (8) تریلیۆن دینارە، بەڵام کاتێک خەرجییە حاکمە تشغیلییەکان زیاد دەکرێت، کۆی گشتی پابەندبوونە داراییەکانی مانگانەی دەوڵەت دەگاتە نزیکەی (10) تریلیۆن دینار.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



