شارەزایەکی کەشناسی: سۆپەر ئێل نینۆ بەڕێوەیە و باران و لافاوی لەگەڵدایە

باران و لافاو
SNN-
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات لە نزیکبوونەوەی دیاردەیەکی دەگمەن و مێژوویی بە ناوی “سۆپەر ئێل نینۆ”، و پێشبینی دەکات کە ئەم دیاردەیە ببێتە هۆی دابارینێکی زۆر، دروستبوونی لافاو و هاتنی پایزێکی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
شاڵاو هیدایەت، کە شارەزای کەشناسییە، لەسەر بنەمای بەراوردکاریی وێنەکانی دیاردەی ئێل نینۆ لە ڕێکەوتی 13ی ئابی ساڵانی 1997 و 2026 ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزی ئێل نینۆی ئەم وەرزە لە ساڵی 1997 زیاترە و بەردەوامیش لە پەرەسەندندایە. پێشبینییەکانیش ئەوە دەگەیەنن کە لە مانگەکانی داهاتوودا، بەتایبەت لە نۆڤمبەر و دیسێمبەری ئەمساڵدا، دیاردەکە بگاتە ئاستی “سۆپەر ئێل نینۆ”یەکی مێژوویی و بێوێنە کە لە تۆمارەکانی پێشوودا بەو پلە بەرزە ڕووی نەدابێت.
سەبارەت بە کاریگەرییە جیهانییەکانی، چاوەڕوان دەکرێت دیاردەکە لەلایەک وشکەساڵییەکی توند لە هەندێک ناوچەی جیهان دروست بکات، و لە بەرامبەریشدا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ببێتە هۆی بارانبارینی سەرووی نۆڕماڵ، تەرزەی قەبارە گەورە و هاتنی پایزێکی دەگمەن.
دەشڵێت: وەرزی سۆپەر ئێل نینۆی (1997 – 1998) بەیەکێک لە بەهێزترین و زیانبەخشترین ڕووداوەکانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت، و دوایین جار کە دیاردەکە بەو هێزە گەورەیە دەرکەوتبێت لە وەرزی (2015 – 2016)دا بووە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



