بڕیارێکی مێژوویی و چاوەڕواننەکراو بۆ فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان، دۆسیەکەتان بە یەکجاری یەکلایی کرایەوە

فەرمانبەر
SNN-
وەزارەتی دارایی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یەکلا دەکاتەوە؛ میلاکی هەمیشەیی و مافی خانەنشینیان پێدەبەخشرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە بە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، لە 2026/8/19 دەرچووە، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.
بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیە، لەمەودوا فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و تەواوی مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکانیان پێدەبەخشرێت. هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری ڕاژەی شارستانی و بەپێی یاسای خانەنشینیی بەرکار لە هەرێمی کوردستان، مافی خانەنشینییان پێدراوە.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



