
زەیدی و قالیباف لە تاران
SNN-
رۆژنامەی ” الشرق الاوسط ” لە راپۆرتێكدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی قالیباف بۆ عێراق سەرجەم ئامانجەکانی نەپێکاوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە هەوڵەکانەوە هەیە بۆ نەرمکردنی هەڵوێستی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران سەبارەت بە پرسی كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، دوای تەواوبوونی مۆڵەتی دیاریکراوەکە لە کۆتایی ئەیلوولی داهاتوودا.
ئاماژەوی بەوەشکردووە، بەگوێرەی خەمڵاندنە سیاسییەكان كە باس دەكرێن، زەیدی پێداگرە لەسەر رێزگرتن لە وادەی دیاریکراو بۆ رادەستکردنەوەی چەک بە دەوڵەت، لە بەرامبەردا هێزە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکان فشار دەكەن بۆ ئەوەی بەمۆڵەتەکە یان مەرجەکانی جێبەجێکردنیدا بچێتەوە.
هاوکات، سیاسەتمەدارێکی ئاگاداری عێراقی وتویەتی، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چیتر شیاو نین بۆ گێڕانی رۆڵی ناوەندگیر لە نێوان زەیدی و ئەو گرووپانەی رەتیدەکەنەوە چەک رادەست بکەن، بەهۆی دابەشبوونی هەڵوێستەکانیان و تێکەڵبوونی دۆسیە سیاسی و دادوەرییەکانی تر، سەرچاوەکە ئەم بابەتە دەبەستێتەوە بە رۆڵی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ ئەگەری فراوانبوونی رووبەری رێکارەکانی دژە گەندەڵی كە رەنگە سەرکردە و کەسایەتییەکانی تری ناو چوارچێوەكە بگرێتەوە.
باس لەوەشکراوە، زەیدی لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا بە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی راگەیاندووە، نیەتی نییە لە مۆڵەتی 30ی ئەیلوول پاشەکشە بکات، بەوتەی سەرچاوەکان، سەرۆکوەزیران لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قەیرانەدا رەنگە زۆر دوورتر بڕوات لەوەی ئەو هێزە سیاسییانە پێشبینی دەکەن کە فشار دەکەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



