وتەبێژی حکومەتی عێراق: 30ی ئەیلوول وادەی یەکلایکەرەوەیە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت

SNN-
وتەبێژی حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەڕێوەدەچێت و 30ی ئەیلوول وادەیەکی یەکلایکەرەوەیە، هەروەها دووپاتیدەکاتەوە کە ئەمە دۆسیەیەکی ناوخۆیی و سەروەرییە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “العربیة/الحدث” ڕایگەیاند کە کارنامەی حکومەت بەڕوونی جەخت لەسەر کۆکردنەوەی چەک و سەپاندنی سەروەریی یاسا دەکاتەوە، و سەرۆ وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتنیش ئەم ڕێڕەوەی دووپاتکردووەتەوە.
عەبودی ئاماژەی بەوە کرد کە 30ی ئەیلوولی داهاتوو وادەیەکی یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک بە شێوەیەکی پلە بەپلە، و هۆکارەکانی چەک هەڵگرتنی گرووپەکان دوای ئەو کاتە کۆتاییان پێدێت. هەروەها ڕونیکردەوە کە کۆکردنەوەی چەک گەڕانەوەیەکی ئاساییە بۆ سەروەریی دەستووریی و دەسەڵات تەنیا بۆ دەوڵەت دەبێت، و بوونی هەر ڕێککەوتنێکیشی بۆ بەدەرکردنی هەر گرووپێک لەم ڕێکارانە ڕەتکردەوە.
وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دیالۆگێکی ئەرێنی لەگەڵ گروپەکان هەیە بۆ دانانی میکانیزمێکی جێبەجێکردن و پێشبینی دەکرێت پێش 30ی ئەیلوول بگەنە ئەنجام. لە کۆتاییشدا جەختیکردەوە کە ئەم دۆسیەیە بابەتێکی ناوخۆیی سەروەرییە و تەنیا لە ناوخۆی عێراقدا تاوتوێ دەکرێت و لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هیچ لایەنێکی ناعێراقی باس ناکرێت.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
39 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
39 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



