فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ئامادەیی تەواو هەیە بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران

0
52

SNN-

سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانیان لەسەر فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش” لە ئامادەباشیدا بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی سەپێندراو بەسەر ئێراندا، و تا ئێستاش دەیان کەشتی بازرگانی ئاڕاستەیان گۆڕدراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی لەسەر پشتی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش” لە چاوکراوەیی و ئامادەیی تەواودان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیار و رێکارەکانی پەیوەست بە گەمارۆی سەپێندراو بەسەر ئێراندا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ئامارەکانی ئۆپراسیۆنەکان کراوە و ئەوە خراوەەڕوو کە تا ڕێکەوتی 24ی ئاب چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی:

گۆڕینی ئاڕاستەی 71 کەشتیی بازرگانی.

پەکخستنی 3 کەشتیی دیکە.

پشکنینی سەر دوو کەشتی بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون و پەیڕەوکردنی وردی بڕیارەکانی گەمارۆکە.

سێنتکۆم دووپاتیشیکردووەتەوە کە لە هەمان کاتدا هێزەکانیان ڕێگەیان بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 کەشتیی هەڵگری یارمەتیی مرۆیی داوە بۆ گەیشتن بە شوێنە مەبەستەکان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this