شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا

مووچە بودجە
SNN-
وەزارەتی دارایی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا و لە سبەینێوە کۆبوونەوە فەرمییەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستپێدەکەنەوە.
شاندە هاوبەشەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی، و چەند کەسێکی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری پڕۆژەیاسای بودجەدا.
لەم کۆبوونەوانەدا، هەرێمی کوردستان چەند داواکارییەکی گرنگ و چارەنووسساز ئاڕاستەی بەغدا دەکات، کە دیارترینیان پرسی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستە کە ژمارەیان 86 هەزار کەسە و لە ساڵی 2009ـەوە گرێبەستن. هاوکات داوا دەکرێت پلەبەرزکردنەوە کە لە ساڵی 2015ـەوە لە هەرێم ڕاگیراوە، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە تەوەرێکی تری داواکارییەکاندا، هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا دەکاتەوە.
هەروەها دۆسیەی دامەزراندنی دەرچووانی یەکەمەکان کە ژمارەیان 16 هەزار دەرچووە، یەکێکی تر دەبێت لەو بابەتە گرنگانەی کە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ بەغدا تاووتوێ دەکرێت.
More News
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
58 mins لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2 hours لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
58 mins لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2 hours لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2 hours لهمهوپێش



